پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان: هەرێمی کوردستان ئێستا بووە بە شوێنێک بۆ دەربەدەرکردنی لاوان و کۆچکردنیان
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەئاماژە بەوەی کە هەرێمی کوردستان ئێستا بووە بە شوێنێک بۆ دەربەدەرکردنی گەنجان، وتی: رەوتی کۆچی گەنجانی کورد، هەروا بەردەوامە.
"ئەحمەد دەبان" ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاواتی لاوانی هەرێمی کوردستان هەروا کۆچکردن بەرەو ئوروپایە، بۆیە ساڵانە هەزاران گەنج لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەکەنە وڵاتانی ئوروپایی کە ئەوەش، پێشاندەری نەبوون و کەم و کوڕیی ئەو پێداویستییانەی ژیانە کە ئاواتی گەنجەکانە، وتی: لە گرینگترین هۆکارەکانی چوونەسەری ئاستی کۆچکردنی گەنجانی هەرێمی کوردستان، خەمساردیی پارتە دەسەڵاتدارەکانە بۆ ڕەخساندنی دۆخی لەباری ژیان و گوزەران بۆ ئەو گەنجانە، بۆ نمونە، هەلی کارکردن و دامەزران، ژیانێکی ئاسودەو خوێندنی باڵا.
ئەحمەد دەبان، وتیشی: پێشێلکرانی ئازادییە تاکەکەسی و گشتییەکانیش لەوێنەی ئەو هۆوهەگەرانەیە کە چوونەسەری ڕێژەی کۆچکردنی گەنجانی هەرێمی کوردستانی بەدواوە بووە.
ناوبراو وتیشی: ئەو فەکتەرانە دەبنەهۆ هەتا گەنجەکان، بەرەوڕووی مەترسیی زۆری وەک، نوقم بوون و خنکان لەدەریادا بن بەمەبەستی هێنانەدی خەونی ژیانێکی شیاو بۆخۆیان.