May 28, 2024 12:15 Asia/Tehran

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێویستە لە تەواوکردنی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەلە بکرێت و مووچەکانیان دوانەکەوێ.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکارەکانی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە سودانی جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کردەوە کە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران.

سەرپەیڤ