وەزیری دارایی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆی دا بەڕی دەکرێ
لە کۆبوونەوەی کومسیۆنی ئابووری و دارایی پارلمانتارانی عێراقی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە ناوبراو دڵنیایی دا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆی دا بەڕی دەکا.
لە کۆبوونەوەی کومسیۆنی ئابووری و دارایی پارلمانتارانی عێراقی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پرسیاری لێکرا کە پێشتر وتویەتی بێتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان وەفادار بێ بە بەڵینەکانی بۆ دانی داهاتی نانەوتی و پرۆسەی دیاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو هەرێمە ئەو بڕەپارەی کە بۆیان دیاری کراوە هەموو مانگێک لەکاتی دیاریکراوی خۆی دا بەڕێ دەکرێ.
ناوبراو سەبارەت بە مووچەی هێزە ئاسایشیەکانیش وتی هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو بابەتە نیەو جارێ پێداچونەوە دەکرێ بە لیستی مووچەکەیان لەلایەن دیوانی چاودێری عێراقیەوەو، هەربۆیە موچەی ئەوان دواتر بەڕێ دەکرێ.