وتەبێژی یەکیتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان: قەیرانی موچە لە هەرێم ساختەیە
سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە قەیرانی موچە لە هەرێم ساختەیە، وشداریشی دا لە حاند ئەوەی بێتوو موچەکەیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نەدرێ ، لای دادگەی باڵای فیدراڵ دژ بە هەولێر سکاڵا تۆمار دەکەن.
سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوتی درانی موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە بڕ و بیانووی بێبنەما دوا دەخرێت و قسە و باسی کۆن دووپات دەکرێتەوە و بژیوی ژیانی خانەنشینان بۆتە قوربانیی بگرە و بەردەی سیاسی، وتیشی: ئێمە بەرامبەر بەم قەیرانە دەستەوەستان نابین، لەبەر ئەوەی کە هەمیشە هەوڵمان داوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین و تا ئێستا چەندین نامەیشمان ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەوڵمان داوە وەزارەتی داریی هەرێم کە دەڵێ لیستی موچەی ئامادە کردووە بخەینە ژێر گوشار، بەڵام بە داخەوە ئەم لیستە هێشتا بەڕێ نەکراوە بۆ بەغدا.
ناوبراو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێمە قەیرانی موچە بە ساختە دەزانین ، هەر بۆیە ناچارین لە دادگەی فیدراڵیدا دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا بەرز کەینەوە، راشیگەیاند: ئێمە هێشتا موچەی مانگی ئاپریلمان وەرنەگرتووە، بەڵام لێبڕشتانە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی موچەکەمان لە ڕێگای بانکەکانی حکومەتی فیدراڵەوە وەرگرین.