مەحما خەلیل: هەولێر هیچ ئاگاداریەکی لە بوونی هێزەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق دا نیە
"مەحما خەلیل"ی نوێنەری پارتی لە پارلمانی عێراق وتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێچ ئاگاداریەکی لە بوونی هێزەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق بەتایبەت لە پارێزگەی دهۆک نیە.
"مەحما خەلیل"ی نوێنەری پارتی لە پارلمانی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هێچ ئاگاداریەکی لە بوونی هێزەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق بەتایبەت لە پارێزگەی دهۆک نیە، وتیشی دەسوەردانی تورکیاو جووڵەی هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرەو نێو خاکی عێراق و دەڤەرو باژێرەکانی پارێزگەی دهۆک هیچ پەیوەندیەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە، چونکە حکومەتی فیدڕال بەپێی مادەی سەدو نۆی یاسای بنەڕەتی وڵات بەرپرسیاری ڕوبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا.
عەلی بەنداوی ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پارلمانی عێراق بەرلەمە وتبووی کە هێزەکانی تورکیا لە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتری نێو خاکی عێراق دان و ئەوەش پێشێلی جیددی و ئاشکرای سەروەری خاکی عێراقە.