حوزه‌یران 23, 2024 12:20 Asia/Tehran

بەپێی ڕاپۆرتی ئامارە فەرمیەکانی بنیاتی ئاوارەو پەناخوازەکانی لوتکە لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو ٧٥٠ هەزار هاووڵاتی عێراقی و هەرێمی کوردستان ڕوویان لە وڵاتانی ئوروپایی کردوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ٧٥٠ هەزارو ٤٩٨ کۆچبەری عێراقی و هەرێمی کوردستان ڕویان لە وڵاتانی ئوروپایی کردوە.

لەو ئامارانەدا بەدیار دەکەوێ کە لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو ٥٩١ کۆچبەری نایاسایی تووشی کێشە هاتوون کە ٣٤٣کەسیان گیانیان لەدەست داوەو ٣٤٨ کەسیشیان بێ سەرو شوین بوون.

ئاری جەلال"ی بەرپرسی بنیاتی لوتکە ڕایگەیاند کە پرۆسەی پەناخوازی لەنێو هاووڵاتیانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەروا بەردەوامەو وا چاوەڕوان دەکرێ کە ٧٥ هەزار کۆچبەری دیکەش لەماوەی ئەمساڵ دا لە ڕێگەی یۆنانەوە بگەنە وڵاتانی ئوروپایی.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠ کۆچبەری کورد لەڕەوتی نوقم بونی دوو بەلەمی نزیک کەنارەکانی کالابریای ئیتالیا گیانی خۆیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ