بەغدا لەبارەى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیاریدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i428584-بەغدا_لەبارەى_موچەى_مانگى_پێنجى_هێزە_ئەمنییەکانەوە_بڕیاریدا
وەزارەتى دارایی عێراق بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنى موچەى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2024 06:30 Asia/Tehran
  • بەغدا لەبارەى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیاریدا

وەزارەتى دارایی عێراق بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنى موچەى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم.

دواى هەفتەیەک لە ناردنى لیستى موچەى هێزە ئەمنی و سەربازییەکانى هەرێم بۆ بەغدا، ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق کۆتایی بە وردبینى لە لیستەکەدا هێنا و بڕیاری خەرجکردنى موچەى مانگى پێنجى ئەو هێزانەى دەرکرد.دواى بڕیارەکەى وەزارەتى دارایی عێراق، تائێستا وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەى دیاری نەکردووە.