دانرانی سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە چەند شارێکی عێراق و هەرێمی کوردستان
سندوقەکانی دەنگدان بۆ وەرگرتنی دەنگی ئێرانیانی دانیشتووی عێراق لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە، جێگیر دەکرێن.
کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەجەف رایگەیاند، لە شارەکانی "سەماوە" و"ئەلرەمیسە"، سندوقی گەڕۆکی دەنگدان دادەنرێ بۆ بەشداریی ئێرانیانی دانیشووی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماریی.
هەروەها سندوقی دەنگدان لە شەش کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسرە لەو خولەی هەڵبژاردنەکان، جێگیر دەکرێن بۆ وەرگرتنی دەنگی ئێرانیانی دانیشتووی عێراق و زیارەتکارانی پیرۆزگەکان لەو وڵاتە.
چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بۆ هەڵبژاردنی نۆیەمین سەرۆک کۆمار، رۆژی هەینیی هەشتی پووشپەڕی١٤٠٣ هاوکات لەناوخۆی وڵات و لە ١٣٨ نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی وڵات بۆ نمونە، عێراق بەڕێوە دەچێ.