ئەندامێکی یەکێتی: هۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی پاڵاوتگەکانی هەرێم، مشتومڕی نێوان مافیاکانی کوردە
ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: هۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی پاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان، کێشمەکێش و مشتومڕی نێوان مافیاکانی کوردە.
"فایەق یەزیدی" ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکداو لە کاردانەوە بە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی پاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان وتی: ڕێژەی گەندەڵی و خەمساردیی لەحاند نەوتدا لە هەرێم ڕوون و ئاشکرایەو ئەو گەندەڵییە، هەرێم لەهەمبەر وەها ڕووداوگەلێک، لەرزۆک و لاواز دەکا. وتیشی: هەمارەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بێ مۆڵەتن و ژماردنیان دژوارەو وەک بۆمبێکی سەعاتی دادەنرێن.
یەزیدی هەروەها وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ چەشنە مۆڵەتنامەیەکی یاسایی نیە بۆ دۆزینەوەی نەوت و پارتی دیموکراتی کوردستانیش یاساوڕێساکان لەبەرچاو ناگرێ و تائێستا لەهەمبەر ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراقدا ڕاوەستاوەو دەیەوێ بۆشایی یاسایی هەروا لە کەیسی نەوتدا بمێنێتەوە هەتا دەرفەتی زیاتری بێ بۆ بەتاڵانبردنی سامانی نەوتی.
ئەو ئەندامەی یەکێتی لەبارەی قاچاخکرانی نەوت لە بەندەرە نایاساییەکان لەهەرێمی کوردستان، داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کرد، بەمەبەستی پێش گرتن بە قاچاخی نەوت و دەواو دەرمان، دەروازە سنوریەکانی هەرێم کۆنترۆڵ بکا چونکە ئەو بازگەو دەروازانە نایاسایی و نەناسراون و سامان و سەلامەتی هاووڵاتیان دەخەنەمەترسی.