حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشوازی لە نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی دەکەین
تهمووز 02, 2024 21:17 Asia/Tehran
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە نوسراوەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکەن کە رەزامەندی لەسەر بەبانکی کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە
موچەخۆرانیش وەک هەمو موچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق ئازادن لەوەی موچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە نێو بانکەکانی هەژماری من جێگیر بکەن.لە راگەیەنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم نوسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و موچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.