دیاریکرانی شوێنی دانانی سندوقەکانی دەنگوەرگرتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان
بڕیارە سبەی هەینی هاوکات لەگەڵ ئێران لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراقیش پرۆسەی دەنگوەرگرتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە بچێ.
بەپێی زانیاریە بڵاوکراوەکان ناونیشان و شوێنی دانانی سندوقەکانی دەنگوەرگرتنی چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەولێرو دەوروبەری و سۆران و دەوروبەری و دهۆک و دەوروبەری بەمجۆرەیە:
سندوقی ژومارە یەک، جێگیر لە سەرکۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر، شەقامی ٣٠ میتری ، منارە
سندوقی ژومارە دوو گەڕۆک، هەولێر کۆگەی فێرکاری خەڵکی ئێران، و هەولێرو دەڤەری بنەسڵاوە ، گەرەکی گوڵان، قوتابخانەی هەردی.
سندوقی ژومارە ٣ ، گەڕۆک، شاری سۆران، چۆمان، شەقڵاوە، هەریر
شوێنی دانانی کاتی سندوق لە سۆران: گەڕەکی نەورۆز، شەقامی کاوە، بەرامبەر شارەوانی، قوتابخانەی کچانی سۆرانی.
سندوقی ژومارە ٤ گەرۆک، شاری دهۆک ، درالووک، ئاکرێ
شوێنی جێگیرکردنی کاتی لە شارەوانی شاری دهۆک.