ته‌مووز 06, 2024 07:08 Asia/Tehran

ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کەهاریکاری نێوان ئەرتەشی عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەڤانی لە خاکی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دەسوەردانی تورکیادا زۆر پێویستە.

"هیوا محمد" لە گوتوبێژێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا، بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان هەروا بەردەوامەو وتی ئامانجی ئەو پەلامارانە سازکردنی بارگرژی ئاسایشی لە هەرێم و هێنانە ئارای بوونی پەکەکە لەلایەن ئانکاراوە هەرتەنیا بیانویەکە.

هیوا محمد" وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنەکانی عێراق خوازیاری هاوژینی ئاشتیانەی لەنێوخۆی وڵات و کۆمەڵگەی عێراق نین، پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری هاریکاری نێوان ئەرتەش و هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەڤانی لە خاکی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دەسوەردانی تورکیا.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پەکەکە هێزێکی تا ئەو ڕادەیە ترسناکیش نیە کە کە پێویست بێ تورکیا بەو ڕادە بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان جێگیر بێ، هەربۆیە هاتنی تورکیا بیانوەو بەڕاشکاویش وتی ئانکارا لەڕێگەی زاڵبوونی بەسەر چەند ناوچەی وڵاتانی ناوچەکە پرۆسەی پاشەکشەی خۆی لە خاکی عێراق دەست پێکردوە.

سەرپەیڤ