ئەندامێکی یەنەکە: تۆمەت پاڵدانی پارتی لە یەنەکە، بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە لە کێشەکانی هەرێم
ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێڕاق وتی: تۆمەتە پاڵدراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەنەکە سەبارەت بە دەستتێدابوونی لە ئاگر کەوتنەوەکانی ئەم دواییەی هەرێم، بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی لە کێشەکانی ئێستای هەرێم ئەنجامی گرتووە.
"گۆران فەتحی" ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەئاماژە بەوەی کە پیلانی دەرەوەیی دژ بە یەنەکە لە سلێمانی هەیە بەبیانووی ئامادەبوونی دەس و پێوەندییەکانی پەکەکە، وتی: ژمارێک هێزی سیاسیی کوردستان لەپێناو کردنەئامانجی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بەبیانووی ئامادەبوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) هەوڵ دەدەن.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین جار هەوڵی داوە هەتا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ کارتێکەریی لەسەر ڕەوتی سیاسیی کوردستان دوابخات، وتی: تۆمەت و بوختان هەڵبەستنی پارتی بۆ یەکێتی لەبابەت دەستتێدابوونی لە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە لە هەریمی کوردستان، بەمەبەستی بەلارێدابردنی بیروڕای گشتی لە کێشەو گرفتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەنجامی گرتووە.