موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دوادهکهوێت
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند؛ "بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم تەواو نەکردووە".
"سۆران عومەر" بە ئاماژە بەوەی کە کە خودی خۆی لە وەزارەتی دارایی عێراقدا بەدواداچوونی کردووە بۆ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وتیشی کە بۆی دەرکەوتووە لە وەزارەتی داراییدا هێشتا وردبینی لە لیستەکە تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق پێیڕاگەیاندووە کە وردبینی لەسەر لیستەکە تەواو نەبووە و کاتی زیاتری پێدەچێت".
ئەم ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە، جەختیشی کرد کە ئەو قسانەی لە میدیاکانەوە بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی موچەی تەواوکردوە، ڕاست نین و پرۆسەکە هێشتا ماویەتی.