ئاب 31, 2024 11:10 Asia/Tehran

دواى ڕازیبونى شانده‌که‌ى هه‌رێمی کوردستان به‌چه‌ند مه‌رجێکى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، به‌غدا هه‌واڵى دڵخۆشکه‌رى بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێم پێیه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاکۆتایی ئه‌مساڵ فه‌رمانبه‌ران ڕوبه‌ڕوى هیچ دڵه‌ڕاوکێیه‌ک نابنه‌وه‌و موچه‌ى مانگه‌کانى حه‌وت‌و هه‌شتیش به‌ زوترین کات وه‌رده‌گرن.

لەدواین کۆبوونەوەی شاندى هەرێم‌ی کوردستان و نوێنەری وەزیری دارایی عێراق، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت، بەڵام دەبێت هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک مەرج جێبەجێبکات بەپێچەوانەوە لەساڵی نوێدا گرفت بۆ مووچە دروستدەبێتەوە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەکی نزیک له‌یه‌کێتى ئاشکرایکردوه‌، لەکۆبوونەوەی دووەمدا که‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دربڕیوە بەناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی حەوت‌و هاوکات مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەکات‌و بۆ مانگی نۆ تا مانگی 12 هیچ گرفتێک بۆ مووچە دروست ناکەن، بەڵام بەجێبەجێکردنی کۆمەڵێک مەرج کە لەسەر حکومەتی هەرێمە کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو مەرجانە جێبەجێ بکات. 

سەرپەیڤ