ڕێگاچارەی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درانی لە لایەن بانکەکانی فیدڕاڵە
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕڵەمانی عێراق وتی : هیچ ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیە جگە لە درانی لە لایەن بانکەکانی فیدڕاڵەوە.
غاڵب موحەمەد عەلی نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا بە وتنی ئەوەی کە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هۆی پابەند نەبوونی هەولێر بە دانی مووچەکان لە لایەن بەغداوە هەروا درێژەی هەیە جەختی کرد ئەو قەیرانە لە ڕێگای دانی مووچەکان لە لای بانکەکانی حکومەتی فیدڕاڵەوە بە شێوەی ڕیشەیی چارەسەر دەبێت .
ئەو نوێنەرەی پێشووی پەرلەمانی ئێراق وتی بەداخەوە بەرپرسانی حکومەتیی لە بەغدا بۆ وەدی هاتنی ئامانجە کانی هەڵبژرادنی ، دان و ستانێکی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە ئەگەر وانەبێت حوکمی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی فیدڕاڵ ڕوون و ئاشکرا و کارسازە .