وردییاتی سەفەری پزشکیان بۆ هەرێمی کوردستان لە زمانی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستی دایە شی کردنەوەی بەرنامەی سەفەری مەسعوود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
«نصرالله رشنودی» وتی: سەفەری مەسعوود پزشکیان بۆ بەغدا و دوابەدوای ئەوەش بۆ هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی «محمدشیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەبێ و ئامانج لەو سەفەرە، پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەکان لە هەموو بوارێکدایە. ناوبراو وتیشی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی پێوەندییەکانی تاران لەگەڵ بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق، وتووێژ و راوێژێکی بەربڵاو لە هەموو بوارەکاندا ئەنجام دەبێ.
ڕەشنوودی وتیشی: پێوەندیی ئابووری و بازرگانی ئێمە باشە و بە پێی دەیتا و زانیارییەکان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئێمە بەرزبوونەوەی ١٦%ی ئاستی هەناردەمان بۆ عێراقمان بووە. ئەمساڵیش بازرگانی ئێمە لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا گەشانەوەیەکی باشی هەبووە و هیوادارین تا کۆتایی ساڵ ئەم بازرگانییە بەربڵاوتریش بکەین. ڕەشنووسی وتیشی: پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق تا بووە بەهێز و گرینگ بووە و بێ گومان جەنابی پزشکیان گرینگایەتییەکی زیاتریش دەدات بەم پێوەندییانە.