ئه‌یلوول 12, 2024 12:36 Asia/Tehran
  •  کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی هاوڕێی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق

کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو.

پاش گەیشتنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەولێر، کۆبوونەوەی شاندی ئێرانی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو. سەرۆک کۆماری ئێران کە گەیشتە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد. پزشکیان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران. مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە درێژەی بەرنامەکانی سەفەری بۆ عێراق، گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

ئەوە یەکەم سەفەری سەرۆک کۆمارێکی ئێرانە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق. پزشکیان دوێنێ لە سەروووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە سەردانی عێراقی کرد و لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی بەغدا لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی فەرمی لێکرا. پزشکیان پاشان لە دیدارگەلێکی جیاجیادا لەگەڵ سرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەوانی، عەمار حەکیم ڕێبەری ڕوەتی حیکمەی نیشتمانی، چالاکانی ئابووری و ئێرانیانی دانیشتووی عێراق و ڕێبەرانی گرووپە شیعەکان  لە عێراق وتووێژی کرد. هەروەها بە ئامادەبوونی سەرۆکی  کۆماری ئیسلامیی ئێران و «محمد شیاع السودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، ١٤ بەڵگەی هاوکاری لە گۆڕەپانی جۆراوجۆری ئابووری، بازرگانی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە لایەن کاربەدەستانی دوو وڵاتەوە واژۆ کران.

سەرپەیڤ