بەرەیەک بەناوی "بەرەی بایکۆتکردنى دەنگدان" لە سلێمانی ڕادەگەیەندرێت
ئهیلوول 25, 2024 21:39 Asia/Tehran
بڕیارە ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژى بانگەشەى هەڵبژاردن لە سەکۆى ئازادى لەنێو پارکى ئازادى سلێمانى، بەرەیەک بۆ بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕابگەیندرێت.
بە پیێ زانیاری میدیاکان بڕیارە ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژى بانگەشەى هەڵبژاردن لە سەکۆى ئازادى لەناو پارکى ئازادى سلێمانى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا بەرەیەک بۆ بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیەنرێت.لە بانگهێشتن نامەیەکدا کە ئاراستەى دەزگاکانى ڕاگەیەندن کراوە هاتووە، بانگهێشت دەکەین بۆ کۆنگرەی رۆژنامەوانیی تایبەت بە راگەیاندنی بەرەیەکی فراوانی سەرتاسەریی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەناوی (ئەمجارەش بایکۆت).