سەرەخۆشی کاربەدەستانی هەرێم بە بۆنەی تیرۆرکرانی نەسروڵاوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق تیرۆر کرانی سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی سەرەخۆشی کرد.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوەکەی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووە؛ ئێمە به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنان و یاوه‌رانى ده‌ڕوانین. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌که‌ین و هاوخه‌میانین.هەروەها بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا بەم بۆنەوە وتی: بە خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهید کردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت. لە کاتێکدا بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید وگەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر فەلەستین، لوبنان و ناوچەکە. بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند: ئێمە هەروەها سەرکۆنەی ئەم کار‌و تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات. خوای گەورە لە شەهیدەکان خۆش بێت و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، بەرپرسی تەریقەتی قادریش بە بۆنەی شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا وتی: ئەوانەی لە ڕێگای خوادا کوژراون بە مردوو مەژمێرن، ئەوان زیندوون لای پەروەردگاریان. شایانی باسە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی یەک هەفتە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.