تشرینی یه‌که‌م 15, 2024 11:12 Asia/Tehran

ئەم ڕۆژانە و هاوکات لەگەڵ بانگەشەکانی هەڵبژادن لە لایەن گرووپ و پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، تەشەنەی ناکۆکییەکان و لەقاودانەکانی پارتەکانی هەرێم، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانی دژ بە یەکتری، نیگەرانیگەلێک هاتۆتە ئاراوە سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵس و کەوتیان لە سبەی ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا.

پارت و گرووپ و کۆتلە جۆاروجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەتایبەت پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بازرانی و یەکێتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و هەروەها پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕۆژانە هەرکامەیانه بە شێوە و شێوازێک خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردنن بۆ راکێشانی دەنگی خەڵک.

هەرچەن تا ئێرەی چالاکییە هەڵبژاردەییەکان بابەتێکی تەواو ئاسایی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دێتە ئەژمار، بەڵام شێوە و شیوازی بانگشەکانی پارتەکان و ئەو تۆمەتانەی دەیخەنە پاڵی یەکتری و هاتنە ئارای درووشمگەلی بەدەر لە بازنەی یاسا  لە لایەن پارتەکانەوە، ئەمڕۆژانە بۆتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی ئاسایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دواهاتەکانی ئەم بانگەشانە و ئەو ململانێ ناتەندرووستانە. ئەم نیگەرانییانە سەباەت بە هەڵوێستەکانی پارتە سەرەکییەکانی هەرێم یانی پاتی و یەکێتی و ململانێ و پاڵپێوەنرانی درووشمەکانی هەڵبژاردن بەرەو شەڕێکی میدیایی چ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چ لە کەمپەینەکانیان زیاتر خۆی دەردەخات.

بۆ وێنە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کە تا دوێنێ هاوبەش و هاودەستی پارتی بووە لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، لەم ڕۆژانەدا وەک پارتێکی ئۆپۆزسیۆن هاتۆتە مەیدان و بەو فنۆتیپە تایبەتەیش کە هەم یاری زۆرە و هەم نەیار، باسی ڕووخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. 

لە لایەکی دیکەوە دەبیندرێ ئەم ڕۆژانە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە وا دەردەکەوێ لەو هێرشانەی بافڵ تالەبانی هەست بە نیگەرانی دەکات بە ورووژاندنی هەست و نەستی خەڵکی هەرێم، بەتایبەت خەڵکی بادینان لە ناوچەی دهۆک هەوڵ دەدات کاروباری کەمپەینەکەی خۆی ڕاپەڕێنێ. هاوڕێیەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لە کەمپەین کە بەشێک لە هۆگرانی ئەم پارتەی لە نیگەرانییان سەبارەت بە ئەگەری ناکۆک بوونی ئەم دوو کەسە ڕزگار کردووە، نموونەیەکە لەم شێوە بانگەشەیەی هەڵبژاردن

تا ئێرە و تا ئیستا وێدەچێ کە هاوکێشەی هەڵبژاردنەکان هەر لە دەستی پارتی و یەکێتیدایە و وادیارە ئۆپۆزسیۆن لەوەی کە هەوڵی بۆ دەدا لە دواترەوەیە. 

سەرپەیڤ