تشرینی یه‌که‌م 17, 2024 10:14 Asia/Tehran

ئەگەرچی مۆڵەتی پڕوپاگەندەی هەڵبژرادنەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق شەوی ڕابردوو کۆتایی پێی هات ؛ بەڵام کۆمەڵێک لە لەقاودرانەکانی پارتەکانی هەرێم بە تایبەت تومەتەکانی هەر دوو پارتە سەرەکیەکە واتە پارتیی و یەکێتیی لە یەکتر نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە بە بێ گومان هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هەڵبژرادنەکان دەچێتە ناو قۆناغێکی نوێ لە ناکوکیەکان و سەرپێچیە مەدەنیەکان دژی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم .

 بێ گومان کەمپەینی دواڕۆژی پڕوپاگەندەی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێ  دەسپێکی  برینێکی داپوشراوی ساڵەها دەسەڵاتداریەتی هەر دوو پارتە سەرەکیەکە واتە  پارتیی و یەکیتیی  بێت .

ئەگەرچی  دوای چەن ڕۆژ  پڕوپاگەندە ی پڕ خەرج و بەرجی ئەم پارتگەلە لە شارە جۆراوجروەکانی هەرێم پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە هێنانە ناو گوڕەپانی مەسعوود بارزانی  هەوڵی دا  ڕەنگ و بۆنێکی  مورشد و موریدی بە لاگرانی خۆی بدات  و هەرچەن  بە بڕوای  کارناسان نە تەنیا سەرۆکی هەرێم  و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کە ناوبراویش نەیتوانی  ڕای گشتیی تەنانەت  لاگرانی خۆی تا ڕادەەیکی زۆر  ڕازی بکات  لە لایەکی دیکەوە تەنگژەکانی بافڵ تالەبانی  سەرۆکی یەکێتیی زورتر  سەرنجی خەڵکی  ڕاکێشا بەرەو  پرسە نەهێنی و پشت پەردەکان ؛ تەنگژەگەلێک وەکوو  ڕوون کردنەوەی  سامان و سەروەت و دیبەیت لە گەڵ مەسرور بارزانی کە هەڵبەت هۆگرانی پارتیی حەزیان بەو کارە نەکرد  و هەوڵیان دا  خستنە ڕێ وەها کەمپەینێک لە لایەن بافڵ تاڵبانیەوە   بە دەر لە  داب و نەریت و ڕێساکانی هەرێم نیشان بدات  بایکوت کردنی  هەڵبژرادنەکان  ئێستاکە کاریگەرترین فەکتەر لە هەڵبژرادنەکانە چونکوو  هەر کام لە دوو پارتە کە لاگرانی نەریتی خۆیان هەیە  ئەوە دەنگی  بایکوتکردن و  نادیارە  کە دەتوانێ  چارەنووسی  هەڵبژرادنەکان بگوڕێت . 

دەنگی ناڕەزایەتی دەتوانێ بە سوودی پارتە نەیارەکان  وەکوو گۆڕان  نەوەی نوێ  یان پێکهاتەیەکی نوێ بە ڕێبەرایەتی  لاهور شێخ جەنگی  بێت . یەکێکی دیکە لە کێشەکانی   پارتی  دەسەڵاتدار  هەڵپەساردنی هەناردەی نەوتە کە لە پێشدا لە لایەن حکومەتی جێگیر لە هەولێر  بە بێ ڕەزامەندی بەغدا ئەنجام دەبووو سەرچاوەیکی گرینگ بۆ دابینی ماڵی و دارایی ئەو هەرێمە  بوو .

سەرپەیڤ