ڕەوتی هەڵوێست داواى ههڵوهشاندنهوهى ههڵبژاردن دهکات
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە تانەی فەرمیی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان پێشکەش کردووە.
لە تانەکەدا بە وردی هەموو بوارەکانی خروقات و ساختەکاریی خراوەتەڕوو، دەیان لایەنی کێشەی هەڵبژاردنەکان لەڕوی یاساییو تەکنیکییەوە خراوەتەڕوو و داوا کراوە پاش سەلماندنیش هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، "بە دەر لەساختەکارییەکان 210 هەزار دەنگ سوتێنراون، زیاتر لە 100 هەزار کەس بەبیانوی پەنجەمۆر بێبەش کراون لە دەنگدان، تەنها ئەوە 15 کورسیی پەرلەمانە".ئەم ڕەوتە جهختیشی کردووە کە چەندین وردەکاریی پەیوەست بە ساختەکاریی و پێشێلکاری بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ڕوون کراونەتەوە و پێشتر و لەم سکاڵایەشدا داوای سۆفتوێری کردوە بۆ سەلماندنی ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجام.