یەکێتی: پێش سەری ساڵ موچەی مانگی 11 و 12 دەگات
کانونی یهکهم 24, 2024 19:40 Asia/Tehran
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بە ئاماژە بەوەی کە بریارە تا ناوەڕاستی هەفتە مووچەبگات، وتیشی: چاوەڕێین پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 12 بگات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق بریاری داوە تا 31 مانگی 12 بەردەوام بێت لە دابەشکردنی مووچە و تەمویلکردنی، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرمووچەی مانگی 12 پێش سەری ساڵ دەگات.
بەپێی زانیارییەکان، نووسراوی 430 ملیارەکەی موناقەلەی مووچە کە تەیف سامی ئیمزای کردوە گەیشتووەتە هەرێم، بەڵام هێشتا پارەکە نەنێردراوە.