وەزارەتی دارایی هەرێم : وەزارەتی دارایی عێراق پابەند نەبوە بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌باره‌ی موچه ڕایگه‌یاند، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند نەبوە بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌کردوه، "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات دادپەروەر نەبوە و پابەند نەبوە بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست، بەپێی کەشفی حسابی وەزارەتمان لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی تەنها 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هه‌زار و 549 دیناری وەک شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2024) ناردوە".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هه‌زار و 414 دیناری وه‌ک لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێم بڕیوە، لە کاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخان کراوە، بەپێی خشتەی (هـ) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی (2024)، بریتییە 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 335 هه‌زار دینار.له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه، هەرێمی کوردستان بڕی 822 ملیار و 642 ملیۆن و 15 هه‌زار و 37 دیناری لە تەرخانکراوی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی 2024 لای حکومەتی فیدراڵی ماوە.