ئاوات شێخ جەناب: یەکشەممە مووچە دەنێردرێت
کانونی دوھەم 31, 2025 18:50 Asia/Tehran
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ، کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێڕاق لەسەر پرسی موچە کۆتاییهات و وەزیری دارایی هەرێمیش ڕایگەیاند کە بێتوو سبەی بگەنە ئەنجام ، ئەوا بۆ یەکشەممە مووچە دەنێردرێت.
کۆبەنوەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە هوتێل بەغداد دوای سێ کاتژمێر کۆتاییهات و دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم وتی: باسی خشتەی موچەی خانەنشینان و موچەخۆرانمان کرد.
ناوبراو وتیشی: کۆبونەوەکە لە جەوێکی ئەرێنیدا بوو و ئومێد دەکەین سبەینێ بگەین بە ئەنجامی کۆتایی و بۆ یەکشەمە تەمویل بکرێت.