شوبات 12, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستان 446 کەس بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بەسەر سەپێنراوە

لە کاتێکدا کە ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٤٤٦ زیندانی مەحکوم بە سێدارەدان لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بەڵام ئەم بابەتە بووەتە ململانێیەکی یاسایی و مرۆیی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراقدا.

دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی  مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 446 کەس لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و دەڵێت: "هەزار و  چوارسەد زیندانیمان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بەغدا کردووە". دیندار زێباری ڕایدەگەیەنێت، بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە پێی بنەمای یاسایی مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوانی داعش کراوە و دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە کەرکوک، ئەو کەسانە ڕادەستی دەزگەی دادوەری عێراق کراون، دیندار زێباری هەروەها ڕایگەیاندووە، 500 کەس، کە لە نێوان تەمەنی 16 بۆ 22 ساڵیدا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە،  دوای  کۆتایی خولی زیندانیەکەیان  ئازاد کراون 

سەرپەیڤ