رێژه‌ی بێ‌کاری له هه ریمی کوردستان رو له‌زیادبوونە
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه ریمی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی بێ‌کاری له‌ناو هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته 700 هه‌زار که‌س.
عومه‌ر گوڵپی له فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه، "بێکاریی و نه‌بونی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانکۆ له هه ریمی کوردستان گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌رچوانی پزیشکی گشتی خۆپیشاندان بکه‌ن، مناڵه ورده ته‌مبه‌ڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌رو دیوه‌خانی حکومڕانی دانیشتون".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "به پێی هه‌ندێک خه‌مڵاندن ئاماره‌کانی بێکاریی له هه ریمی کوردستان ڕو له هه‌ڵکشانه و نزیکه له 700 هه‌زار هاوڵاتی بێکارن که زۆرینه‌یان گه‌نجان و ده‌رچوانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکان".
ناوبراو هەروەها وتیشی "بێکاریی سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه، لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌شیان له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردودا نه‌وه‌ک بچوکترین کاریان نه‌کردوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی.