شوبات 23, 2025 17:25 Asia/Tehran
  • هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن

وه‌فدى دانوستانکارى حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ دوای پەیوەندی و هاواهەنگیی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی‌ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ڕێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

وه‌فدى دانوستانکاری حکومەتی هەرێم ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ و نوسیوویه‌تى، "ئەمڕۆ یەکشەممە دوای پەیوەندی و هەواهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی‌ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، ڕێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم به‌گوێره‌ى بڕی بەردەست کراوه‌".

لەم ڕاگەیەندراوەدا هەروەها هاتووه‌؛ هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بە مەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەردولادا پێکهێنراوە.

سەرپەیڤ