لێدوانی جێگری سکرتێری وەزارەتی پلاندانان هەرێم سەبارت بە ئەنجامی یەکجاری سەرژمێریی گشتیی
شوبات 26, 2025 08:26 Asia/Tehran
دوێنێ وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی یەکجاری سەرژمێریی گشتیی حەشیمەتی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند کە مانگی نۆڤەمبەر ئەنجامدرابوو.
سیروان محەممەد جێگری سکرتێری وەزارەتی پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم بابەتە دووپاتی کردەوە کە جێبەجێکردنی سەرژمێریی دانیشتوانی گشتی و نیشتەجێبوون لە عێراق خاڵی وەرچەرخانێکی سەرەکی لە کارەکانی وەزارەتەکانی پلاندانان لە بەغدا و هەولێر پێکدەهێنێت.