داخرانی ڕێگای تانکرەکانی هەڵگری سووتەمەنی لە سلێمانی
شوبات 26, 2025 18:59 Asia/Tehran
دوای داخرانی ڕێگای تانکرەکانی هەڵگری سوتەمەنی ماموستایانی ناڕازی لەسلێمانی لە گەڵ لێخوڕەکان تێکهەڵچوون
دوای ئەو تێکهەڵچوونە هێزی ئاسایشی بۆ بەرگرتن لە توند بوونەوەی تێکهەڵچوونەکە دەسوەردانی کرد . ماموستایانی ناڕازی ڕایگەیاند کە ژومارێک لەوان لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی قۆڵبەست کراون . مانگرتنەکان و ناڕەزایەتیە بەربڵاوەکانی ماموستایان لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەروا درێژەی هەیە و بووتە ناوەندی قەیرانی ئابووری و کومەڵایەتی . نەدانی موچەی ماموستایان بە تایبەت مووچەی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو قەیرانی خوینىنی لەو ناوچەیەی توند تر کردووەتەوە .