داخوازیی گروپێک لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پەیوەست بوون بە هێزەکانی عێراق
سەدان کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق خوازیاری پەیوەست بوون بە هێزی فیدڕاڵی عێراق بوون.
سەدان کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەڕێوەبردنی خوپیشاندان لە مەیدانی تەحریری بەغدا خوازیاری پەیوەست بوون بە هێزی فیدڕاڵی عێراق بوون . پێشمەرگەکانی ناڕازی ؛ زوڵم و ناداگەریان بە هۆی ڕاگەیندرانی جیابوونەوەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم ڕاگەیاندوە . نەتەنیا پارتە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێم هێزگەلێکیان بە ناوی پێشمەرگە لە بەر دەست دایە بەڵکوو بڕێک لە کەسایەتیەکانی هەرێمی کوردستانیش هێزگەلێکیان هەر بەو ناوە بەکارگرتووە و زوربەی ئەو هێزانە ناڕازین لە وەرنەگرتنی مووچەی دادگەرانە و بنپێکردنی مووچەکانیان ، شایانی باسە ئەو پێشمەرگانە سەر بە پارتین و لە ژێر فەرماندەرایەتی قاسم شەشۆ لە شەنگال خزمەت دەکەن