ئادار 02, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • واده‌ى ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کرێت

وەزارەتی دارایی عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بەدابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بەدابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت. وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینکردنی دارایی موچەی مانگی شوبات ڕەوانە دەکات، دوای ئەوە حکومەتی هەرێم خشتەیەک بۆ خەرجکردنی موچە ڕادەگەیەنێت".

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی راگەیاندووە؛ حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ بەغدا و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی مووچە، بەڵام ئەگەر کێشە روو نەدات ئەم هەفتەیە مووچە دێت.

سەرپەیڤ