بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە بازاڕی سلێمانی سەد دوکان سووتاون
نیسان 06, 2025 07:12 Asia/Tehran
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی دارە سووتاوەی شاری سلێمانی بەشێکی زۆری بازاڕەکە زیانی دارایی بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی دارە سووتاوە لە شاری سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دوکان لەناوچوون و زیانێکی دارایی بەرچاوی بە دوکاندارانی ئەو بازاڕە گەیاند. لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان بڵێسەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.