بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە بازاڕی سلێمانی سەد دوکان سووتاون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i437640-بەهۆی_ئاگرکەوتنەوەیەکی_گەورە_لە_بازاڕی_سلێمانی_سەد_دوکان_سووتاون
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی دارە سووتاوەی شاری سلێمانی بەشێکی زۆری بازاڕەکە زیانی دارایی بەرکەوتووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 06, 2025 03:42 Asia/Tehran

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی دارە سووتاوەی شاری سلێمانی بەشێکی زۆری بازاڕەکە زیانی دارایی بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی  دارە سووتاوە  لە شاری سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دوکان لەناوچوون و زیانێکی دارایی بەرچاوی بە دوکاندارانی ئەو بازاڕە گەیاند. لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان بڵێسەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.