نوهەمین دانیشتنی سلێمانی
نوهەمین دانیشتنی سلێمانی لە شاری سلێمانی بە ئامانجی لێکدانەوەی گرینگترین چەقبەستووییەکانی عێراق ناوچە و جیهان بەڕێوە چوو و سبەینێ 17 ئاوریلیش درێژەی دەبێت .
دانیششتنی سلێمانی کۆنترین و کاریگەرترین دانیشتنی سیاسی لە هەرێمی کوردستانە کە میوانداری ڕێبەران زانستوەران و بڕیار دەرانی سیاسی لە سەرانسەری جیهانە. لەو دانیشتنەدا هەروەها سەبارەت بە هەڵبژرادنەکانی داهاتووی عێراق و دۆخی سیاسی ناوخۆیی و چلونایەتی تێکەڵبوونی گوڕانکارییە ناوخۆییەکان لە گەڵ ڕووداوەکانی ناوچە و نێونەتەوەیی بیروڕاگوڕینەوە کرا لەو دانیشتنەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، "سووریا لە دۆخێکی زۆرهەستیاردا دەژی، پێویستیان بە یارمەتیی نێودەوڵەتی هەیە مەسرور بارزانی سەبارەت بە پەیوەندی لە گەڵ ئێران وتی : "ئێران لاواز نەبووە، دراوسێی ئێمەیە، پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و باسی لەوەش کرد، "رێز لە پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ ئێران دەگرین،."محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی و ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراقیش لە دانیشتنی سلێمانیدا گوتارێکی پێشکێش کرد. دانیشتنی سلێمانی ، یەکێک لە دانیشتنە سیاسیەکان لە عێراق و ناوچە یە کە لە ساڵی 2013 وە لە لایەن ناوەندی توێژینەوەیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە زانکۆی ئەمریکایی ؛عێراق- سلێمانی کەوتە گەڕ .