نیسان 16, 2025 18:05 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی: زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە، لە وڵاتێکی وەکو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەدەبوو ئەمە بابەت بێت".

مەسرور بارزانی لە دیداری سلێمانی، باسی کێشەی مووچەی کرد و رایگەیاند، "کێشە لە سیستم هەیە، عێراق خۆی ئابوورییەکی هەیە لەسەر پارەی کاش دروستکراوە، ئەو وڵاتانەی پارەی کاش بنەمای ئابوورییانە، ناتوانن بە ستاندارێکی نێودەوڵەتی پێشبکەون".

سەرپەیڤ