نیسان 19, 2025 10:11 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا گوندەکانی چیای گارەی تۆپباران کرد

ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT) ڕایگەیاند؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی گوندەکانی چیای گارەیان لە پارێزگای دهۆک کردووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT) ڕایگەیاند، لە کاتژمێر دوو و چارەک تاوەکو جارەکێک بۆ چوار پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی چیای گارەیان لە پارێزگای دهۆک کردووە و خۆشبەختانە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبۆتە قوربانی، ناوبراو ڕاشیگەیاند: "سێ ڕۆژە هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر چیای گارە و گوندەکانی دەوروبەری چڕبونەتەوە".

کامەران عوسمان، وتیشی: تۆپخانەی سوپای تورکیا ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنە مژێ-ی لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کردووە.

ئەم ئەندامەی تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT) ئاماژەی بەوەشکردووە کە تۆپبارانەکان لە کاتێکدا بوون کە بەشێک لە هاونیشتیمانییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو.

سەرپەیڤ