May 02, 2025 19:08 Asia/Tehran
  • یەکگرتووی ئیسلامیی داوای پێکهاتنی ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو دەکا لە پەرلەمانی هەرێم

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم، خوازیاری پێکهاتنی چوارچێوێکی هاواهەنگ لەنێوان هەموو ڕەوت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان بوو.

"مستەفا عەبدوڵڵا" سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وتی: "ئۆپۆزسیۆن دەبێ یەکگرتوو بێ، ڕێبازێکی دیاریکراو بگرێتەبەر و بە شێوازێکی شێلگیرانە بەرەوڕووی دەسەڵاتدارییەکی ناکارامە بێتەوە، بۆیە، بانگهێشتی هەموو رەوت و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمان دەکەم ناکۆکییەکان وەلانێن، ئەگەر ناتوانین فراکسیۆنێکی هاوبەش پێک بێنین لانیکەم دەبێ چوارچێوێکی هاواهەنگ و هاوبەش بەدی بێنین هەتا بتوانین لەبارەی هەر بابەتێک کە دێتەئاراوە، بەشێوەی یەکپارچەو یەکگرتوو، کاردانەوە پێشان بدەین.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق و وتی: " جگە لە دوو پارتی دەسەڵاتدار واتە پارتی و یەکێتی، گشت پارتەکان دەبێ لە لیستێکدا بەشداری هەڵبژاردن بن."

سەرپەیڤ