وشداریی عێراق بە گروپە دژە ئێرانییەکان
May 03, 2025 20:01 Asia/Tehran
هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سلێمانی عێراق هۆشداری دەدەنە گروپە دژە ئێرانییەکان بۆ چۆڵکردنی بنکەکانیان .
سەلام عەبدولخالق لە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە گروپە دژە ئێرانییەکان کراوە بنکەکانیان لە ناوچەکانی زرگوێز ، کۆڵەڕەش ، و بانە گه ورە چۆڵ بکەن، ئەگینا بە زۆر پێیانی چۆڵ دەکەن . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دەدرێت. ئەو دەرفەتە کە بەو گرووپانە دراوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و پێشتر چەند جارێک درێژکرابووەوە. لە ئێستادا تەنها 10 ڕۆژیان ماوە بۆ گواستنەوەیان بۆ کەمپی سورداش