May 11, 2025 19:43 Asia/Tehran
  • نەوەی نوێ: دەسبەرداری مافی خۆمان دەبین بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لەم دۆخە خراپە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتى لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردەوە و وتی:"پێمان باشە هاوپەیمانێتیەکە بچێتە ناو حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی تەواوی پشکی کورد بۆ دوو حزبی دەسەڵاتدار نەبێت".

ئەم جوڵانەوەیە ڕاشیگەیاندووە: بریاری کۆتایی لای کۆمەڵ‌و یەکگرتووە لەگەڵ نەوەی نوێ بەدەنگی هەرسێ لایەن پێکەوە، بەوپێیەی ئەو سێ لایەنە کورسیی پەرلەمانی عێراقیان هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی فراوانی دەنگە ناڕازییەکان کۆبونەوە و لەدوای کۆبونەوەکە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویه‌تى:"نەوەی نوێ‌ و بەشی زۆری لایەنەکان، سەرباری ئەوەی دەزانن کە لەهەر هاوپەیمانێتیەکدا پێویستە دەنگی هاوڵاتییان سەنگ‌ و قورسایی لایەنەکان دیاری بکات لەناو ئەو هاوپەیمانێتیە، بەڵام سەرباری ئەو خاڵە و لەبەر پەرۆشی نەوەی نوێ بۆ دروستبونی هاوپەیمانێتیەکە و بەخشینی هیوایەکی زیاتر بەهاوڵاتییان‌ و ڕزگارکردنی خەڵک لەم دۆخە خراپە، ئەوا ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرباری ئەوەی سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکەو تەواوی سەرۆک لیستەکان بەمافی خۆمان دەزانین، بەڵام ئامادەین دەستبەرداری بەشێک لەو مافەی خۆمان بین لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی".

سەرپەیڤ