تەمویلی موچەی مانگی ٤ خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
May 13, 2025 18:10 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگه‌یه‌نراوێکدا پێیداگرت: "تەمویلی موچەی مانگی نیسان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".
له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشکرای کردووه، ئه‌مڕۆ بڕى ٩٥٩ ملیار‌و ٥١٤ ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی فەرمانبەرانو موچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
پێشتریش سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانى عێراقه‌وه ئاشکرای کردبوو، "دەستمان بەخەرجکردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە". سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندبوو، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ئەو پارەیە کردوە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە؛ بڕەکە وەکوو مانگەکانی ڕابردوەو زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینارە.