لیستی موچه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کراوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لیستی موچەی مانگی ئایار ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکرده‌وه، بەیانی ئه‌مڕۆ لیستی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندکراوه به پێدانی ٥٠%ی داهاتی نانه‌وتی و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی عێراق موچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج ده‌کات.٢٢ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕایگه‌یاند، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ کە بڕەکەی ٥٠ ملیار و ٥٢٢ ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زار دیناره بەشێوەی "کاش" خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.