بارزانی: گرنگییەکی تایبەت دەدەین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تاران
حوزهیران 05, 2025 18:45 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی ئێران کرد.
لە پەیامی پیرۆزبایی "نیچیرڤان بارزانی"دا هاتووە: ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەمیشە بە سەرنج و گرنگییەکی تایبەتەوە سەیری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین. لەم بۆنە پیرۆزەدا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، جارێکی دیکە جەخت لەسەر خواست و پابەندبوونمان دەکەینەوە بۆ پتەوکردن و بەرفراوانکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە هەموو بوارێکدا.