ڕەخنەی سروە عەبدولواحید لە دەسەڵاتدارانی هەرێم
حوزهیران 06, 2025 17:03 Asia/Tehran
سەرۆکی فڕاکسیونی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی بە لێنەهاتوویی لە ئیدارە کردنی کاروبارەکان گەندەڵی و کەمتەرخەمی بە کەرامەتی مرۆیی تاوانبار کرد
سروە عەبدولواحید وتی : ئەگەر توزقاڵێک کەرامەتتان هەیە تەنانەت بۆ مانگێکیش لە باتی دزی کردن مووچەی فەرمانبەران بدەن . سروە عەبدولواحید بە ڕەخنەگرتن لە کردەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەوانی بە شیاوی دەسەڵاتداری نەزانی و وتی : نە دەتوانن مووچەی فەرمانبەران بدەن ، نە توانایی ئیدارە کردنی هەرێمیان هەیە مووچەکان دەبڕن ، دەس دەگرن بەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکاندا و ئیدی بۆچی هێشتا لەسەر پۆستەکان دان و بە چە کەرامەت و ویژدانێکەوە لە دەسەڵات دەمێننەوە .