شوبات 17, 2026 15:20 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی میوانداری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بوو.

لەم دیدارەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئاڵنگاری و دەرفەتەکانی بەردەم پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدایان تاوتوێ کرد. بەهێزترکردنی پەیوەندیی دووقۆڵی و گرتنەبەری ڕێبازێکی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هەواهەنگیی نێوان ئەم دوو ڕەوتە دەتوانێت کاریگەری دانێتەسەر هاوسەنگیی دەسەڵات لە دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ گروپە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمدا و هەروەها لە پێوەندی و تەعامولیان لەگەڵ بەغدا.

لەدوای كۆبونەوەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و وەفدی یاوەری، شاسوار عەبدولواحید، لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا وتی" ڕێککەوتنمان لەگەل یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانییە. لەدرێژەی قسەكانیشیدا جەختی كردەوە، كە ئەگەر ئەم رێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت لەبەرژەوەندیی خەڵک دەبێت.

 

سەرپەیڤ