ته‌مووز 28, 2025 21:00 Asia/Tehran
  • دیداری شاندی ئێرانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق

شاندێک لە ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد

مەسرور بارزانی سەرۆک وزیرانی  هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە شاندێکی فەرمی ئێرانی بە سەرۆکایەتی  پارێزگاری ئازەربایجانی ڕوژئاوایی  و لەو دیدارەدا دوو لایەن  سەبارەت بە گەشەی  پەیوەندیە دوو لایەنەکان بە تایبەت لە بوارەکانی پەرەی هاوکاری بازەرگانی  و هات و چۆ و ترانزیتی گەشتیاران لە نێوان دوو لایەن وتووێژیان کرد  شاندی ئێرانی هەروەها  سوپاسی  حکومەتی هەرێمی کردستانی عێراقی کرد لەبەر هاوکاریەکان و  بوارخۆش کردن بۆ پێشوازی و میوانداری لە زیارەتکارانی  ئێرانی لە پیروزگەکانی عێراق .

مەسرور بارزانی  سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستاتنی عێراق بەرلەمە لە وتووێژێکدا وتبووی؛ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێز دادەنێ بو  پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ هەموو وڵاتان بو وێنە  ئێران و هیچکات هاوبەشی پیلانگێڕیی دژی  دراوسێیەکانی نەبووە  و هیچکات نەبووەتە  سەرچاوەی  هەڕەشەکان دژی ئەو وڵاتانە .

سەرپەیڤ