ئاب 01, 2025 19:19 Asia/Tehran
  • پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەشێک لە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکەن

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە وەبەر ڕەخنەدانی دوو پارتی دەسەڵاتدار وتی: یەکێتی و پارتی تەنانەت ئامادە نین بەشێک لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکەن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ بدرێ.

شاسوارعەبدولواحید لە کاردانەوە بە نەدرانی مووچەی دوو مانگی ژوەن و ژولای وتی: ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارەی هەرێم ئامادە نین ٥٠ هەزار بەرمیل لە سەرجەم ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی  ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکەن، داهاتێک کە لە خەڵکیان دزیوە و ڕادەستیشی ناکەن تا بەغدا لە بری ئەوە یەک هەزار ملیار بۆ مووچەی فەرمابەران خەرج بکات. شاسوار عەبدولواحید هەروەها وتی کە کێشە ئاوی خواردنەوە لە هەولێر هێشتایش چارەسەر نەبووە و خەڵک ئیستایش هەر بە تەنکەر ئاوی ماڵەوەیان دابین دەکەن. ناوبراو وشداری دا کە بێتوو ئەم شێوەی حکومەتکردنە بەردەوام بێ پێش هەمووان ئەوەی زیان دەبینێ خەڵکە. 

سەرپەیڤ