ئاب 02, 2025 20:52 Asia/Tehran
  • کونسولی گشتی ئێران: هەرێمی کوردستان زۆرترین هاوکارییان پێشکەش کردووین لە پرسی ناردنی زیارەتکارانی ئەربەعین دا

کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان زۆرترین پشتیوانی و هاوکارییان پێشکەش کردووین لە پرسی  ناردنی زیارەتکارانی ئەربەعین دا و ڕایگەیاند کە هاوکاریی هەرێمی کوردستان لە عەربەین ئەزموونێکی باشە لە هاوکاریی نێوان هەردوولادا

 فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر،  لە وتووێژێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ساڵانە نزیکەی 150 هەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە ڕێگەی سنووری  تەمەرچین و باشماخەوە دێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بەرەو شارە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق بەڕێدەکەون، هاوکات پاڵپشتیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی لەو بارەوە بەرزنرخاند. ئەسەدی  سه باره ت به هاوکاری هه رێمی کوردستان له پرسی  کارئاسانی بۆ زیارەتکردنی  ئەربەعینی  ئەمساڵ،  ناوبراو  بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمە چوارەمین ساڵە  زیارەتکارانی  ئێرانی لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ  عەتەباتی عالیات گەشت دەکەن،  وتی :ئەم ڕێگایە بە هاوکاری و یارمەتی نزیک و هاودڵانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم و بە دابینکردنی ئاسانکاری زۆر گونجاو بۆ خزمەتکردنی  زارەتکارانی  ئەربەعینی  حوسێنی دروستکراوە". کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ شاهیدی هەلومەرجێکی زۆر لەبارترین بۆ گەشتی  زیارەتکارانلە ڕێگاکانی   هەرێمی کوردستاندا. 

سەرپەیڤ