شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i440827-شکستهێنانی_ڕێککەوتنەکەی_هەرێم_و_بەغدا
نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: لەبەر پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکان، ئەم ڕێککەوتنانە هەرەسیان هێناوە و خەرجکرانی موچەی هەرێمیش کەوتۆتە دواوە.
(last modified 2025-08-12T13:22:30+00:00 )
ئاب 12, 2025 18:47 Asia/Tehran
  • شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا

نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: لەبەر پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکان، ئەم ڕێککەوتنانە هەرەسیان هێناوە و خەرجکرانی موچەی هەرێمیش کەوتۆتە دواوە.

دارا سێکانیانی وتی: لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا کۆبوونەوەی زۆر لە نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوەچووە، بەڵام لەبەر پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم ، ئەم ڕێککەوتننانە بێدەسکەوت مانەوە و دۆخەکە گەیشتووە بەوەی ئێستا دەیبینین. حکومەتی هەرێم بە پێی پێویست یاسا و ڕێساکانی جێبەجی نەکردووە. بەغدا سێ مەرجی سادەی بۆ هەرێم دانابوو کە یەکێک لەوانە تەوین بوو یان هەمان بە نیشتمانی کردنی مووچە و شەفاف کرانی لیستی موووچەخۆران. ناوبراو ڕاشیگەیاند: حکومەتی هەرێم دەبا خۆی بە بێ ئەوەی بەغدا داوای لێبکات ئەو کارەی کردبایە، بەڵام لەبەر ئەنجامنەدانی، بەغدا ئیستا سیاسەتی گوشار و برسیکردنی دژ بە هەرێم گرتۆتە بەر. ئەم نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: مەسەلەی خەرجکرانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ، لە یەکەم هەنگاودا بەسراوەتەوە بە بڕیار و ئاکاری حکومەتی هەرێمەوە.